هەاڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید، ئەستێرە بەڕازیلیەکە گەڕایەوە
بەرامبەر یوڤێنتوس ئامادە دەبێت

یاریگا –
ئیدێر میلیتاو، ئەستێرە و بەرگریکارەکەی ریال مەدرید، لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و ئامادەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی.
هەواڵە خۆشەکە بۆ ریال مەدرید و چابی ئالۆنسۆ ئەوەیە کە میلیتاو دوای چاکبوونەوەی لە پێکانێکی سەختی ئەژنۆی، ئێستا وادەی گەڕانەوەی دیاریکرا. بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس تاتی مانتۆڤانی، رۆژنامەنووسی مارکا، یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ یارییەکەی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر یوڤێنتوس دەخرێتە نێو یانەریزانە بانگهێشتکراوەکان. بەگوێڕەی پلانێک کە بە راوێژ لەگەڵ یاریزانەکە و ستافی تەکنیکی و تیپی پزیشکی داڕێژراوە، تەنانەت ئەگەر مەرجی یارییەکە گونجاو بێت چەند خولەکێکیش یاری دەکات.
REFORÇO PARA O MUNDIAL! 🌏🏆 O zagueiro Éder Militão deve retornar ao time do Real Madrid na próxima rodada da competição. Xabi Alonso terá uma peça importante de volta, que desde sua chegada ainda não foi não utilizada. 🇧🇷
🗞️: @tatimantovani pic.twitter.com/tzsBVX4vno
— TNT Sports BR (@TNTSportsBR) June 27, 2025
میلیتاو لە رێکەوتی 9ی نۆڤێمبەر (تشرینی دووەم) تووشی پچڕانی بەستەرە ئەژنۆی بوو، ئەمەش پێویستی بە نەشتەرگەری و چاکبوونەوەی درێژخایەن و سەخت هەبوو. بەڵام بە ورەیەکی بەرز و راهێنانە بەردەوامەکان و وەرگتنی چارەسەر دەلێت بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە.
گەڕانەوەی تەنیا لەڕووی ئامادەبوونی لە ژووری جلگۆڕین هەواڵێکی خۆش نییە بۆ تیپەکە، بەڵکو لەڕووی کاریگەرییەکانی لەسەر یاریگاش نایابە. لەگەڵ ئەوەی چابی ئاڵۆنسۆ بیر لە سیستەمی سێ یاریزانی ناوەڕاستی بەرگری دەکاتەوە، گەڕانەوەی یاریزانێکی لە ئاستی میلیتاو خۆشترین هەواڵ دەبێت بۆی.