ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی ئالێكس بایێنا هێرشبەری ئیسپانی یانەی ڤیاڕیال نزیكدەبێتەوە.

بایێنا لە هاوینی 2020 لە تیمی دووەمی ڤیاڕیاڵەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئالێكس بایێنا پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە دەكات و رێككەوتن لەگەڵ ڤیاڕیال كراوە.

هێرشبەرە 23 ساڵانەكە بە گرێبەستێک بەبەهای 45 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە تیمەكەی دیێگۆ سیمیۆنیەوە دەكات.

ئالێكس بایێنا وەرزی رابردوو لە 33 یارییدا حەوت گۆڵیكرد و دە گۆڵیشی درووستكرد، لەگەڵ ڤیاڕیال بەشداری لە 148 یارییكردووە و توانیویەتی 26 گۆڵ بكات و40 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button