تەواو؛ ئینتەر میلان گرێبەستی هێرشبەرێک یەکلاییدەکاتەوە
گرێبەستێکی درێژخایەن واژۆ دەکەن..

یاریگا –
ئینتەر میلان گرێبەستی یان بۆنی، هێرشبەری فەڕەنسی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان لەگەڵ پارما گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەبڕی 22 بۆ 24 گرێبەست لەگەڵ یان بۆنی، هێرشبەری فەڕەنسی واژۆ دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ، گرێبەستەکەی بۆنی لەگەڵ ئینتەر میلان بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت بە مووچەی ساڵانەی 2 ملیۆن یۆرۆ.
🔜 Done Deal and confirmed! Ange-Yoan #Bonny will sign for #Inter from #Parma. Contract until 2030 (€2M/year). #transfers https://t.co/zXL1NB3TR7
— Nicolò Schira (@NicoSchira) June 26, 2025
یان بۆنی لەگەڵ کریستیان کیڤۆ، راهێنەری پێشووی پارما یەکدەگرێتەوە کە هەردووکیان وەرزی رابردوو لە پارما بوون و ئەم وەرزەش لە نیرازۆری بەیەکەوە بەردەوام دەبن.
بۆنی لە 25ـی ئۆکتۆبەری 2003 لە فەڕەنبسا لەدایکبووە، بەرزی باڵای مەترێک و 89 سانتیمەترە و گۆڵکارێکی لێهاتووە.
وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەدرێسی پارما بەشداریی 38 یاریی کرد، 2.604 خولەک یاریی کرد و شەش گۆڵی کرد و چوار گۆڵی دروستکرد.