بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مێسی پەیوەندی بەکام یانەی سعوودیە دەکات؟

هەموو شتێک بزانە..

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە پەیوەندیکردن بە خولی رۆشنی سعوودی نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ساشا تاڤیۆلێری بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان لیۆنێل مێسی و سعوودیەکان بەردەوامە و رژدتر دەبن، مێسی راستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵا حەماد، سەرۆکی ئەکادیمیای مەهدی وەرزشی قسەی کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مێسی بەویستی خۆی یانەیەکی خولەکە هەڵدەبژێرێت و پەیوەندی پێوە دەکات، لیۆ پێشتر سەردانی ریازی کردووە و بە قوتابخانە و خانووەکای ریاز سەرسامە و بە شوێنێکی گونجاوەی دەزانێت.

هاوکات رۆژنامەنووسی سعوودی رامزی سولەمی ئاشکرایکردووە، باوکی مێسی رووناکی سەوزی بۆ سعوودیەکان هەڵکردووە و خواستی خۆی بۆ پەیوەندیکردنی بە خولی رۆشن دەربڕیووە و ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوو سوپڕایزێکی گەورە رووبدات و مێسی پەیوەندی بە ئەهلی بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، لە سەرەتای ئەم مانگە باوکی مێسی لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە کۆبووەتەوە و گفتوگۆی گرێبەستەکەی کردووە.

خودی ئەفسانە ئەرجەنتیینەیەکەش ئامادەیە پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودیە بکات چونکە بەتەواوی لە دۆخی ئەمریکا بێزارە و ئاستی خولی ئەمریکی بەوشێوەیە نییە کە چاوەڕوانی دەکرد.

مێسی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد، لە دێسێمبەری ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button