ئۆلیڤیێ جیرو لە دەرگای یانەیەکی خولە بەهێزەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێ ئەوروپیەکان

یاریگا –
ئۆلیڤیێ جیرو جارێکیتر دەرفەتێکی گەورەی بۆ هاتووەتەپێشەوە بۆ گەڕانەوە بۆ خولە بەهێزەکانی ئەوروپا.
جیرو ماوەی 20 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لەسەر لاکێشەی دەرکەوتووە کاتێ بۆ یەکەمین جار لە رێگەی یانەی گرینۆبڵی فەڕەنسی 2005-2008 دەستیپێکرد، بەڵام تواناکانی ئەو لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتە لووتکە کاتێ لە ماوەی 2012-2018 درێسی تۆپچیەکانی پۆشی پێش ئەوەی بارگەی خۆی بگوازێتەوە بۆ چێڵسی و پاشان ئەیسی میلان. ناوبراو ساڵێ بەرلە ئێستا ئەوروپای بەرەو لۆس ئانجلێسی ئەمریکی جێهێشت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، یانەی لیل بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەئەزموونەکە چووەتەپێشەوە.
جیرو گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ یانە ئەمریکیەکە تا کۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێ لەگەڵ هەبوونی بژاردەی نوێکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکە.
سەرچاوەکە زانیویەتی گفتوگۆی نێوخۆیی ئێستای لیل هەڵسەنگاندنی مووچەی داهاتووی یاریزانە 38 ساڵییەکەیە کە ئێستا 3 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرێت.
🚨 Lille have made an approach to sign LAFC’s Olivier Giroud.
(Source: L’Equipe) pic.twitter.com/28JRnkG2Wm
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 25, 2025
لیل وەرزی داهاتوو لە یۆرۆپالیگ بەشداریی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە ئەزموونە زۆرەکەی جیروە بۆ کێبڕکێکردن لەو پاڵەوانێتیە گەورەی ئەوروپا.