دوایین پەرەسەندن؛ نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت بە مووچەیەکی خەیاڵی ئیزاک لە یانەکەی بهێڵێتەوە

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد بەنیازە بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەکەی بە ئەلیکساندەر ئیزاک هێرشبەری سویدی یانەکەی بدات، بۆ ئەوەی پارێزگاریی لێبکات و لە یانەکەی بهێڵێتەوە.
رۆژنامەی تایمز ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت ئەلیکساندەر ئیزاک لە یانەکەی بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، ئەو هێرشبەرە 25 ساڵانە بکاتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەکەیدا، کە لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بە جددی هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات.
Newcastle willing to break club wage record to keep Alexander Isak
Liverpool, Barcelona and Arsenal have shown interest in Sweden striker, while Carabao Cup winners are constrained by Profitability and Sustainability Rules
Full story⬇️https://t.co/BOdSdyqqEw
— Times Sport (@TimesSport) June 25, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت گرێبەستی ئیزاک نوێبکاتەوە کە گرێبەستی ئێستای تاوەکو هاوینی 2028 دەخایەنێت، بەڵام ماگپایس دەیەوێت مووچەی هێرشبەرە سویدییەکە بۆ 150 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا بەرز بکاتەوە و بیکاتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەکەدا.
ئیزاک کە هاوینی 2022 لە ریال سۆسیدادەوە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لە ریال سۆسیدادەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نیوکاسڵ یونایتد کرد، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 120ملیۆن یۆرۆیە و جگە لە لیڤەرپوول هەریەکە لە ئارسیناڵ و بارسێلۆناش چاویان لە گواستنەوەی ئەم یاریزانەیە.
وەرزی رابردوو ئیزاک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 42 یاریی نیوکاسڵ یونایتد 27 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد، کە لە پرێمەرلیگ لە 34 یاری 23 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد و تاکە یاریزان بوو لە خولەکە لەو وەرزە بەشداریی 29 گۆڵ بکات.