کێپا لەم هەفتەیە پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی دەکات
یاریی بۆ سوورپۆشەکانی لەندەن دەکات

یاریگا –
ئارسیناڵ دەیەوێت کیپا گۆڵپاریزی ئیسپانی لە چێڵسییەوە بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەی شوێنی نێتۆ بگرێتەوە و ببێتە یەدەکی دڤاید رایا گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هەموو شتێکی یەکلاییکردووەتەوە، لەم هەفتەیە كیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی چێڵسی، بە بەهای 5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە گەنەرز دەكات.
🚨 Kepa Arrizabalaga is expected to finalise his move to Arsenal in a £5m deal this week.
(Source: Sky Sports) pic.twitter.com/FLtRRsaguE
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 24, 2025
ئارسیناڵ دەیەوێت کیپا بۆ پڕکرندەوەی شوێنی نێتۆ بگوازێتەوە کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز کۆتایی هات و ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت.
کیپا وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی یاریی دەکرد، لەگەڵ بۆرنمس وەرزی رابردوو لە 35 یاری پارێزگاری لە گۆڵی یانەکە کرد و 9 کلین شیتی تۆمارکرد و 43 گۆڵی لێکرا، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بلووز ماوە.
کیپا پێشتر لە ریزی یانەکانی ریال ڤایاۆلید و ئاتلێتیک بلباو و ریال مەدریدی ئیسپانی یاریی کردووە، لە ریال مەدرید 20 یاریی بە خواستن کرد، 18 گۆڵی لێکرا و 9 کلین شیتی تۆمارکرد، لەگەڵ چێڵسیش لە 163 یاری 59 کلین شیتی تۆمارکردووە.