تەواو؛ یۆکێرێش لە سپۆرتینگ لیسبۆن یاخی دەبێت و ئارسیناڵ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش دەکات
هێرشبەرە سویدییەکە ئامادە نییە بگەڕێتەوە راهێنانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن

یاریگا –
ڤیکتۆر یۆکێرێش بە سپۆرتینگ لیسبۆنی راگەیاندووە سوورە لەسەر ئەوەی لە یانەکە بڕوات و ئامادە نییە بگەڕێتەوە راهێنانەکان.
رۆژنامەی A BOLAـی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، ڤیکتۆر یۆکێرێش بە تەواوەتی لە یانەکەی یاخی بووە و بە ڤارانداس سەرۆکی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی گوتووە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات و سوورە لەسەر ئەوەی قۆناخێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆی دەستپێبکات.
🚨⚠️ Viktor Gyökeres has already personally informed Sporting president Varandas about his decision to leave, no intention to play for the club anymore.
Gyökeres wants new chapter, he feels heartbroken after exit pact and not expected to return to training as @abolapt reports. pic.twitter.com/ovde48S69U
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 24, 2025
یۆکێرێش بە یانەکەی راگەیاندووە، چاوەڕێی گەڕانەوەی مەکەن و ئامادە نییە بگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی، داوای لە سەرۆکی یانەکەی کردووە رووناکی سەوزی بۆ هەڵبکەن بۆ ئەوەی بچێتە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی CaughtOffsideـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئارسیناڵ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی سپۆرتینگ لیسبۆن بکات بۆ ئەوەی رازی بکات دەستبەرداری یۆکێرێش بێت، پێشبینی دەکرێت ئۆفەری دووەمی گەنەرز لە نێوان 75 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بێت، کە یانە پۆرتوگاڵییەکە ئۆفەری یەکەمی ئارسیناڵی رەتکردەوە.
🚨 EXCLUSIVE 🚨
Arsenal are preparing to submit a bid for Viktor Gyokeres!
The striker has been clear that Arsenal are his top preference.
More to follow… pic.twitter.com/oPB0CzbojY
— CaughtOffside (@caughtoffside) June 24, 2025
ماڵپەڕە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە 27 ساڵانەکە بە هاوڕێیەکانی راگەیاندووە دەیەوێت بچێتە ریزەکانی ئارسیناڵ، کە ئەو هێرشبەرە سویدییە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 52 یاری 54 گۆڵی بۆ سپۆرتینگ کرد.
پێشتر رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردبوو، یۆکێرێش بە خێزانەکەی و کەسانی نزیکی خۆی گوتووە، ئەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەکات، کە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە هەریەکە لە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت ئەو هێرشبەرە سویدییە بگوازنەوە.
یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 52 یاری 54 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، کە هاوینی 2023 لە کۆڤێنتری سیتییەوە بەرامبەر 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن کرد.