فه‌ره‌نساگرنگترین

کۆتا هەڵوێستی پاریس سانجێرمان سەبارەت بە فرۆشتنی ئەستێترەیەکی یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆیەک پاریسیەکانی هەژاند سەبارەت بە خواستی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان.

زانیارییەکان کە لە کریستیان فاڵکی رۆژنانووسی دیاری ئەڵمانیەوە بڵاوبووەوە، باسی لەوە دەکرد بایرن نیازی لە گواستنەوەی برادلی بارکۆلای یاریزانی پاریسە وەک یەکێک لە دیارترین ئامانجەکانیان بۆ باڵی چەپی هێرشبەریی.

بایرن میونشن چەند یاریزانێکی باڵەکانی دەستینیشانکردووە بۆ ئەوەی لەجیاتی نیکۆ ویڵیامس بیانگوازێتەوە

بەڵام لە نوێترین زانیارییدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا هیچ هیچ پلانێکیان نییە ئەم هاوینە بارکۆلا بفرۆشن.

رۆمانۆ جەختی لە زانیارییەکانی کردووەتەوە و نووسیویەتی کە بەڕێوەبەران و خودی لویس ئێنریکێی راهێنەری پی ئێس جیش بارکۆلا وەک بەشێک لە پلانەکانیان دەزانن بۆ وەزری داهاتوو.

ئەگەرچی یاریزانە 22 ساڵییەکە وەرزی رابردوو لە پێکهاتە هەمیشە سەرەکییەکەی ئێنریکیدا نەبوو، بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر ئەنجامەکانی پاریس بەرچاوبوون. ناوبراو لە 60 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی 41 گۆڵی کرد (21 گۆڵ و 20 ئەسێست).

بابەتی زیاتر

Back to top button