گەوهەرەکەی یوڤێنتوس بە لاپچینەکانی لیۆنێل مێسی دەدرەوشێتەوە

یاریگا –
شەوی رابردوو کینان یڵدز بۆ بیانکونێری درەوشایەوە و لە جامی جیهانی یانەکان بردنەوەیەکی گرنگی بۆ یوڤێنتوس بەدەستهێنا.
یاریزانە باڵە 20 ساڵانەکە لە کۆی چوار گۆڵی یوڤینتوس بەرامبەر ویداد کاسابلانکا، بەشداری لە سێ گۆڵدا کرد و یانەکەی دووەم سەرکەوتنی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا مسۆگەرکرد و یانە مەگریبییەکەی لە پاڵەوانەتییەکە دوور خستەوە.
یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکان کە لە چاوی هاندەرانی تۆپی پێ ون نەبوو، ناوی مێسی بوو لەسەر لاپچینەکانی یڵدز. یڵدز لەنێو ئەو 10 یاریزانە لاوەیە کە لەلایەن لیۆنێل مێسی هەڵیبژاردراون تاوەکوو لاپچینە نوێیەکەی ئەدیداس F50 Versus لەپێ بکەن.
یڵدز سەرەتا بووە هۆکاری ئەوەی یاریزانانی کاسابلانکا گۆڵیک لە خۆیان تۆمار بکەن. پاشان لە ناوەڕاستی گێمی یەکەمدا گۆڵی یەکەمی خۆی تۆمارکرد و یوڤێنتوسی بە دوو گۆڵ پێش خست. مەغریبییەکان بە خێرایی وەڵامی گۆڵێکیان لە خولەکی 25 دایەوە و ئەنجامی گێمی یەکەم 2-1 کۆتایی هات. بەڵام 45 خولەکی دووەم بەتەواوی لە دەستی یوڤێنتوس بوو، بیانکۆنێری باڵادەستی خۆی نیشان دا.
16′ KENAN YILDIZ, WHAT HAVE YOU DONE? 😱
A beautiful golazo from the wonderkid to double @juventusfcen‘s lead! 🔥
Watch the @FIFACWC | June 14 – July 13 | Every Game | Free | https://t.co/i0K4eUtwwb | #FIFACWC #TakeItToTheWorld #JUVWAC pic.twitter.com/VbaRU0HuHe
— DAZN Football (@DAZNFootball) June 22, 2025
بێگومان هاندەرانی مێسی کاردانەوەی جیاوازیان لە دوای گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی یڵدز هەبوو و بۆیان نووسی:
کاتێک نموونەی باڵاکەت مێسی بێت بێگەمان گۆڵی لەمشێوەیە تۆمار دەکەیت.
گۆڵی یەکلاکەرەوەی یانە ئیتاڵییەکە لە خولەکی 69 لەلایەن یڵدزەوە تۆمارکرا و سەرئەنجام بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە کۆتایی هات و ئەستێرە تورکەکە بە باشترینی یارییەکە دەستنیشان کرا.