گواریۆلا؛ بردنه‌وه‌ی مۆندیالی یانه‌كان قه‌ره‌بووی شكستی وه‌رزی رابردوومان ناكاته‌وه

یاریگا –
پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دانی به‌وه‌دانا كه بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی یانه‌كان قه‌ره‌بووی شكستی وه‌رزی رابردووی تیپه‌كه‌ی ناكاته‌وه.
گواردیۆلا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه پێش یارییان به‌رامبه‌ر عه‌ینی ئیماراتی رایگه‌یاند، بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی یانه‌كان قه‌ره‌بووی وه‌رزێكی خراپ و بێ ده‌ستكه‌وتمان ناكاته‌وه كه وه‌رزی رابردوو نه‌مانتوانی هیچ نازناوێك ببه‌ینه‌وه.
الفتى الذهبي 💎 pic.twitter.com/Lh8AH0jYWV
— مانشستر سيتي (@Cityarabia) June 21, 2025
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه گوتی، زۆرجاری دیكه گوتومه وه‌رزه‌كه بۆ ئێمه باش نه‌بوو، بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان ئه‌وه ناگۆرێت كه ئێمه وه‌رزێكی شكستخواردومان به‌رێكردووه، ئێمه بیر له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت بۆماوه‌یه‌كی زیاتر لێره بمێنیه‌وه و به‌باشی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ بكه‌ین.
Pep Guardiola, técnico do Manchester City, sobre enfrentar um time sul-americano na Copa do Mundo de Clubes: ‘Os melhores jogadores vêm de lá.’
— Eu amo quando vejo o Botafogo, todos os times brasileiros e argentinos, como eles comemoram e estão unidos. Eu gosto de como todos os… pic.twitter.com/0Qqj5oyrcR
— LIBERTA DEPRE (@liberta___depre) June 22, 2025
گواردیۆلا لە کۆتاییدا گوتی،
ئێمە لێرەین و دەمەوێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه و چێژ لەو ساتە وەربگرم کە لێرەین، چونکە چوار ساڵ جارێک ئه‌و پاڵه‌وانه‌تیه ده‌كرێت و ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه قۆناخی كۆتایی.
Pep Guardiola has never NOT won the Club World Cup, winning it on all four occasions (2009, 2011, 2013 & 2023) 🏆 pic.twitter.com/BedZT2LLON
— mcfc lads (@mcfc_lads) June 21, 2025
له باره‌ی یاریی كردن به‌رامبه‌ر تیپه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشور راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه پێی وابوو ئه‌مه گرنگه بۆ تیپه‌كه،
ئه‌و تیپانهم خۆش ده‌وێت و حه‌زده‌كه‌م به‌رامبه‌ر تیپەکانی ئەمریکای باشوور یاری بکەم، ڕووبەڕووی تیپەکانی کیشوەرەکانی دیکە ببمەوە. شێوازی نوێ تاقی بكه‌مه‌وه و ركابه‌ریان بكه‌م و سەرسامم بە چڕی بەرگریکردنیان.
گواردیۆلا پێی وایه ئه‌مه‌ریكای باشور كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر تۆپ پێ هه‌بووه،
زۆرێک لە یاریزانه گەورەکانی مێژووی تۆپی پێ لە ئەمریکای باشوورەوە هاتوون، بەتایبەتی بەڕازیل، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئۆرۆگوای. باشترین یاریزانەکان لەوێوە دێن، بۆ دەرفەتی ئابووری باشتركردنی ژیانیان دەچنە ئەوروپا.
وه‌رزی رابردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نه‌یتوانی پارێزگاری له بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ بكات و لیڤه‌رپوول نازناوه‌كه‌ی برده‌وه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیشگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ماڵئاوایی كرد و به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێك وه‌رزه‌كه‌ی ته‌واو كرد.