دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ دوو یانەی گەورە هۆیلودیان دەوێت و سانچۆ یانەی داهاتووی دەستنیشانكرد

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مارک گێی ئامادەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تەواو بكات و راشفۆرد هیوادارە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

مارک گێی كە ئامانجی سەرەكی یانەی لیڤەرپوولە ئامادەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس تەواو بكات، ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاوی پێشكەش نەكرێت – گاردیان.

ناپۆلی چووە ریزی ئینتەر میلان و كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی راسموس هۆیلوند دەكەن، روبن ئامۆریم ئامادەیە دەستبەرداری هێرشبەرەكەی ببێت – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

رۆدریگۆ داوای موچەی ساڵانەی 10.2 ملیۆن پاوەند لە ئارسیناڵ دەكات و یانە ئینگلیزیەكەش ئامادە نیە ئەو پارەیە بدات – ئاس.

هیلالی سعوودی دەیانەوێت سكۆت مەكتۆمینای یاریزانی یانەی ناپۆلی بگوازنەوە، بەڵام یانە ئیتاڵییەكە ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری یاریزانەكەی ببێت – فوتبۆڵ ئیتاڵیا.

چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری نیكۆلاس جاكسن ببێت و یانەكانی یوڤێنتوس و ناپۆلیش ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی دەربڕیوە – دی مارزیۆ.

ئارسیناڵ لە پتەوكردنی هێڵی ناوەندی بەردەوامە و دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی كریستیان نۆرگارد پێشكەش بكات – میرەر.

ئاندرێ ئۆنانا دەیەوێت لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە و شەڕ بۆ بەدەستهێنانی گۆڵپارێزی سەرەكی شەیتانە سوورەكان دەكات – گاردیان.

بایرن میونشن هێشتا لە گواستنەوەی نیكۆ ویڵیامس یاریزانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو بێهیوا نەبووە – موندۆ دێپۆرتێڤۆ.

ماركوس راشفۆرد دەستبەرداری خەونی پەیوەندیكردن بە بارسێلۆناوە نەبووە – تایمز.

پاریس سانجێرمان لە گفتۆگۆكانی بۆ گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بەرگریكاری ئۆكراینی بۆرنمس بەردەوامە – لیكیپ.

جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد پەیوەندیكردن بە ناپۆلی بەسەر یوڤێنتوسدا هەڵدەبژێرێت – سكای ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button