گرنگترینمۆندیالی یانەکان

هەواڵێکی ئێجگار خۆش بە هاندەرانی ریال دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت و گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی راگەیەندرا.

ریال بە سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆ دەستپێکێکی چاوەڕواننەکراویان هەبوو لە مۆندیالی یانەکان کاتێک کەوتنە داوی یەکسانبوونەوە لەگەڵ هیلالی سعوودی، کە ئەوەش یەکەمین جاربوو دوای 25 ساڵ یانە شاهانەکە نەتوانێت لە یارییەکی ئەو پاڵەوانێتیەدا (بە وەشانە کۆنەکەشەوە) بردنەوە تۆمار بکات. لەو یارییە کە تێیدا کیلیان ئێمباپێی گۆڵکاری یەکەمی یانەکە و کیشوەری ئەوروپا بەهۆکاری تەندروستیەوە بەشداریی نەکرد.

ئەوەی هیلال بەرامبەر ریال کردی چارەکە سەدەیەک لە یانە مەدریدیەکە رووی نەدابوو

یاریی داهاتووی ریال لە 22ی ئەم مانگەیە بەرامبەر پاچوکای مەکسیکی، پێش ئەو رووبەڕووبوونەوەش فابریزۆ رۆمانۆ هەواڵێکی ئێجگار خۆشی بە هاندەرانی مێرێنگی دا.

رۆمانۆ لە پێگەی ئێک بڵاویکردووەتەوە کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە نەخۆشانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە یەکەی مەشقەکانی یانەکە بۆ بەشداریکردن لە راهێنەناکاندا هاوشانی هاوتیمەکانی.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە کیلیان وا پێویست دەکات بەردەوام بێت لە وەرگرتنی چارەسەری تایبەت و تا بەشێوەی ئاسایی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییەکانی لەگەڵ یانەکەی.

مەدریدیەکان کە 5 جار جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە، لەم وەشانە نوێیەدا لە کۆتا کۆمەڵە واتا کۆمەڵەی 8 دێت لەپاڵ یانەکانی تری وەک باچوکای مەکسیکی و رێد بوڵ ساڵزبێرگی نەمسایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button