ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ تۆماس پارتی بڕیاری کۆتایی دا

Yariga App

یاریگا –

تۆماس پارتی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ بڕیاری خۆی دا و ئەم هاوینە ریزەکانی یانە لەندەنییەکە بەجێدەهێڵێت.

کەناڵی ESPNـی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، تۆماس پارتی ناوەڕاستکاری گانایی بڕیاری داوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نەگەیشتووەتە رێککەوتن، ئەم هاوینە ئەو ناوەڕاستکارە گاناییە ریزەکانی گەنەرز بەجێدەهێڵێت.

تۆماس پارتی (32 ساڵان) کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 14 ملیۆن یۆرۆیە، کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتایی دێت، هەردوولا دەستیان بە گفتوگۆیەکانیان کردبوو بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی ناوەڕاستکارە گاناییەکە نوێبکرێتەوە، بەڵام هەردوولا نەگەیشتنە رێککەوتن.

تۆماس پارتی ساڵی 2020 بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسیناڵ کرد، کە بە درێسی گەنەرز لە 167 یاری 9 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button