ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایەر لیڤەرکوزن بەهرەمەندێکی ریال مەدرید کاستیا دەکاتە ئامانج

شوێنگەوەی فلۆریان ڤیرتز..

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ پاز، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایەر لیڤەرکوزن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ نوێنەرانی نیکۆ پاز بەردەوامە و وەک بژاردەیەک بۆ شوێنگرەوەی فلۆریان ڤیرتز سەیری دەکەن.

ئەمڕۆ ڤیرتز ئەڵمانیا جێدەهێڵێت و گەشتی لیڤەرپوول دەکات، سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بەفەرمی دەبێتە یاریزانی لیڤەرپوول، یانە ئەڵمانییەکەش لەئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەگەڕێت.

پاز لە هاوینی 2024 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە کۆمۆی ئیتاڵی کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ تیپەکەی فابریگاس هەیە.

ریال مەدرید دەتوانێت بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ لەگەڵ کۆمۆ چالاک بکات و جارێکی دیکە بیگەڕێنێتەوە مەدرید.

نیکۆ پاز لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، وەرزی رابردوو لە ژێر سەرپەرشتی فابرێگاس لە کۆمۆ وەرزێکی نایابی بەسەر برد، لە کۆی 35 یاریی شەش گۆڵی کردو نۆ گۆڵیشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button