ئاڵۆنسۆ داوای یاریزانێك ده‌كات و وه‌ڵامی ریالیش راهێنه‌ره‌كه شۆك ده‌كات

یاریگا –
چابی ئالۆنسۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوای یاریی به‌رامبه‌ر هیلال داوای له كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی هێلی ناوه‌راست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و هێله چاره‌سه‌ر بێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاندووه، ئالۆنسۆ راهێنه‌ری نوێی ریاڵ مه‌درید، داوای یاریسازێكی كردووه بۆ تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه پێیان راگه‌یاندووه كه ئه‌و یاریزانانه‌ی ئێستا له تیپه‌كه‌دان به‌سن و پێویستیان به گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ نییه.
ماركا ئه‌وه‌شی باسكردوو، ریال مه‌درید پێویستی به گۆڕانكاری و شێوازی نوێ هه‌یه، ئالۆنسۆ ده‌یه‌وێت شێوازێكی نوێی یاریكردن په‌یڕه‌و بكات كه جیاوازه له‌وه‌ی له چوار ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری پێشوو كارلۆ ئانچیلۆتی په‌یڕه‌و كراوه، ئه‌مه‌ش پێویستی به كات و راهێنانی زیاتر و یاریزانی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ شێوازه نوێیه‌كه‌دا بگونجێن.
Xabi Alonso pidió un organizador de juego y le dijeron que con lo que hay vale | La #opinión de @Carpio_Marca https://t.co/TdPUxmvlCV
— MARCA (@marca) June 19, 2025
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئالۆنسۆ ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هێلی ناوه‌راست تیپه‌كه‌ی بكات، ده‌یه‌وێت تیپه‌كه زیاتر كۆنتڕۆڵی تۆپ بكات و له ناوه‌ڕاستی یاریگاوه ده‌ستپێشخه‌ری بكات، بۆ ئه‌مه‌ش داوای له یانه‌كه‌ی كردووه په‌له‌بكه‌ن له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یاریسازی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام یانه‌كه به راهێنه‌ره ئیسپانیهكهیان راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تیپێكی تۆكمه دروست بكه‌یت و ئێمه هیچ گرێبه‌ستێكی دیكه ناكه‌ین.
ئالۆنسۆ له جامی جیهانی یانه‌كان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م یاریی فه‌رمی یانه‌كه‌ی كرد و له یارییه‌كه‌ش به 1-1 یه‌كسانبوون و هانده‌رانی ریال مه‌درید ره‌خنه‌یان له ئاستی تیپه‌كه‌یان هه‌بوو، كه گۆرانكاری گه‌وره له ئاستی تیپه‌كه رووینه‌داوه.