ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ هێرنان کرێسپۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی، هێرنان کرێسپۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پۆستی راهێنەرایەتی ساو پاولۆی بەڕازیلی وەرگرت.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ساو پاولۆ بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی لەگەڵ هێرنان کرێسپۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک واژۆ کردووە و راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە تاوەکو دێسێمبەری 2026 پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتووە.

کرێسپۆ لە 2015 تاوەکو 2016 راهێنەری مۆدێنای ئیتاڵی بووە، کە لە خولی پلەدوو یاریی دەکات، لە 2017 تاوەکو 2018 وەک جێگری سەرۆکی یانەی پارما کاری کردووە.

لە 2019 گەڕایەوە بۆ پیشەی راهێنەرایەتی و پۆستی راهێنەری یانەی بانفیڵدی ئەرجەنتینی وەرگرت، لە وەرزی 2020 بۆ 2021 رووی لە یانەیەکی دیکە کرد و پۆستی راهێنەرایەتی دێفێنسی ئەرجەنتینی وەرگرت.

لە مانگی 2ـی 2021 یانە ئەرجەنتینییەکەی جێهێشت و بووە ساو پاولۆی بەڕازیلی، بەڵام تەنیا هەشت مانگ لەو یانەیە مایەوە و لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ ماڵاوایی کرد.

لە ئازاری 2022 تاوەکو ئۆکتۆبەری 2023 بووە راهێنەری دوحەیلی قەتەری، لە نۆڤێمبەری 2023 پۆستی راهێنەرایەتی عەینی ئیماراتی وەرگرت و تاوەکو نۆڤێمبەری 2024 لە پۆستەکەی مایەوە.

لە کاروانی راهێنەرایەتیدا لەکۆی 272 یاریی خاوەنی 126 بردنەوەیە، 62 یاریی یەکسانبووە و 84 یاریی دۆڕاوە.

لە وەرزی 23/24 نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ عەینی ئیماراتی بەدەستهێنا، لە وەرزی 22/23 نازناوی خولی قەتەر، جامی قەتەر و جامی ئەستێرەکانی قەتەری لەگەڵ دوحەیل بەدەستهێناوە و لە وەرزی 20/21 لەگەڵ ساو پاولۆ بووەتە پاڵەوانی پاولیستا و لە وەرزی 19/20 لەگەڵ دێفێنسی ئەرجەنتینی بووەتە پاڵەوانی کۆپا سودائامێریکانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button