
یاریگا –
سەرۆکی تۆتێنهام خواستی گەورەتری بۆ دروستبووە و پەیامێکی بۆ رکابەرە نێوخۆیی و کیشوەریەکانی نارد.
تۆتێنهام دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە راستەوخۆ لە ئانج پۆستێکۆگلوی راهێنەری ئوسترالی جیابوونەوە ئەگەرچی ئەو بوو توانی دوای 17 ساڵ یانە لەندەنیەکە بە نازناو شادبکاتەوە کاتێک بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ کە لە فیناڵ لە مانچێستەر یونایتدیان بردەوە.
هەفتەی رابردووش بوو سپێرس تۆماس فرانکی وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانکرد دوای ئەو ئاستە بەرزەی راهێنەرە ئێرلەندیەکە لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانەی برێنتفۆرد پێشکەشی کرد.
بەگوێرەی لێدوانێکی نوێی دانیێلی لێڤی سەرۆکی تۆتێنهام، یانەکە خواستی گەورەتریان هەیە.
لێڤی کە لوەتەی ساڵی 2001 لە پۆستەکەدایە و تاکە سەرۆکە بۆ زۆرترین ماوە مابێتەوە، وتی
نازناوێکی ئەوروپییمان بردووەتەوە، بەڵام ئەوە بەس نیە.
ئێمە دەمانەوێ پرێمەرلیگ ببەینەوە. دەمانەوێ چامپیۆنزلیگ ببەینەوە.
Spurs chairman Daniel Levy explains the decision to replace Ange Postecoglou with Thomas Frank 🗣️
Full story: https://t.co/bL8G7Sccu5 pic.twitter.com/cCGDxP1ML8
— Premier League (@premierleague) June 17, 2025
ئەو قسانەی سەرۆکە بەریتانیەکە لەکاتێکدایە وەرزی رابردوو تۆتنهام خراپترین ئەنجامی پیشاندا کاتێک لە پلەی 16ی ریزبەندی پرێمەرلیگ گیرسانەوە، واتا دراوسێی راستەوخۆی یانە دابەزیوەکان بۆ چامپیۆنشیپ.
سپێرس لە رێگەی بردنەوەی یۆرۆپالیگەوە توانی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات. بەوەش ئەرکی تۆماس فرانک هێندەیتر لە هەرکاتێ قورستر دەبیت بۆ هێنانەدی خواستەکانی لێڤی.