ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلایی بووەتەوە؛ تێرشتیگن بڕیاری خۆی داوە و کەللەڕەقی لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

تێرشتیگن بڕیاری خۆی داوە و هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی سەرجەم ئۆفەرەکان رەتبکاتەوە و وەرزی داهاتوو هەر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری خۆیداوە، بە درێژایی ئەم هاوینە کەللەڕەق و بێدەنگ دەمێنێتەوە، بەهیچ شێوەیەک وەڵامی هیچ ئۆفەرێک ناداتەوە و ناچێتە ناو شەڕی میدیایی.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، تێرشتیگن ئۆفەری گاڵاتەسەرای تورکی و مۆناکۆی فەڕەنسی رەتکردووەتەوە، ئامادە نییە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت و ئۆفەری سەرجەم یانەکان رەتدەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک ئامادەش نییە بچێتە ناو شەڕی میدیایی و قسە لەسەر یانەکەی بکات.

مارکا راشیگەیاندووە، تێرشتیگن بەهیچ شێوەیەک بە گرێبەستی خوان گارسیا ناشڵەژێت و گوێ بە دزەکردنی هەواڵەکانیش نادات، متمانەی تەواوی بە خۆی هەیە وەرزی داهاتوو هەر خۆی گۆڵپارێزی یەکەمی بارسێلۆنا دەبێت.

تەواو؛ بارسێلۆنا یەکەم گرێبەستی هاوینە رادەگەیەنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button