ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی کڕواتی دەگوازێتەوە

دێکۆ و فلیک لەسەر گواستنەوەی هاوڕان

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەدوای یاریزانی بەها هەرزان دەگەڕێت و ئەمجارە چاوی بڕیوەتە کڕواتییەک.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا چاودێری دۆخی ئیڤان پێرسیچ، یاریزانی ئایندهۆڤن دەکات و دەیەوێت لە دوای خوان گارسیا، بیکاتە دووەم گرێبەستی ئەم مێرکاتۆیە.

پێرسیچ، 36 ساڵ، وەرزی رابردوو لەگەڵ ئایندهۆڤن بووە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا و لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، 16 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەبوو.

بارسێلۆنا بەدوای ئەو یاریزانانە دەگەڕێت کە کێشەی دارایی بۆ دروست نەکەن، پێرسیچ یەکێکە لەو یاریزانانەی کێشەی سنووری مووچەی نابێت و لەڕووی هونەریشەوە دەتوانێت یارمەتی هانزی فلیک، راهێنەری بارسا بکات.

شەممەی رابردوو، رۆژنامەی بیڵد لە سەرچاوەیەکی نزیک لە فلیک ئاشکرایکردبوو، فلیک بیر لە گواستنەوەی پێرسیچ دەکاتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی موندۆ لە سەرچاوەیەکی دەوروبەری راهێنەرە ئەڵمانییەکە، هەمان چیرۆکی پشتڕاستکردەوە.

ئیڤان پێرسیچ لەگەڵ ئایندهۆڤن

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، باسی لە گرێبەستکردن لەگەڵ سێ چوار یاریزان راگەیاند.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، جیا لە گارسیا و پێرسیچ، ناوی هەریەکە لە لویس دیاز، یاریزانی لیڤەرپوول و ئالێخاندرۆ گریمالدۆ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن لە لیستی خوازراوەکانی دێکۆ و فلیکدایە.

پێشتر لە ساڵی 2020، پێرسیچ و فلیک لە بایرن میونشن پێکەوە بوونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button