گرنگتریننەیشنزلیگ

رۆناڵدۆ؛ شانازی بە هەڵبژاردەكەمەوە دەكەم

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی دووپاتیكردەوە ئامادەم لە پێناو هەڵبژاردەكەم هەموو شتێک بكەم.

شەوی رابردوو لە یاریی كۆتایی نەیشنزلیگ هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوویەوە و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی پۆرتوگال كۆتاییهات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی گۆڵی دووەم و یەكسانی پۆرتوگال بەرامبەر ئیسپانیا بكات و بۆ جاری دووەم توانیان نازناوەكە ببەنەوە.


لە دوای یارییەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی:

شانازی بەم تیمەوە دەكەم، بۆ هاندەرانی پۆرتوگال و بردنەوەی نازناوەكە دڵخۆشم.

لە كاتی خۆ گەرمكردنەوەكاندا هەستم بە پێكانكرد، بەڵام پێداگریم لەسەر بەشداریكردن كرد، ئامادەم لە پێناو هەڵبژاردەكەم قاچم بشكێنم و بۆ وڵاتەكەم یاریی بكەم تەنانەت ئەگەر بە یەك قاچیش بێت.

لە زۆر وڵات ژیاوم و لە زۆر یانە یارییم كردووە، بەڵام كاتێک باسی پۆرتوگال دەكرێت، شانازی دەكەم كە كاپتنی ئەم نەوەیەی ئێستام.

ستایشی رۆبێرتۆ مارتینێز دەكەم كارێكی زۆریكردووە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پۆرتوگال نازناو بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button