گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئەستێرەیەكی پاریس لە مۆندیالی یانەكان بێبەش دەبێت

لە دوو یاریی مۆندیالی یانەكان بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی عوسمان دێمبێلێ ئەستێرەی یانەكەی بەركەوت.

شەوی پێنجشەممە هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریی قۆناخی پێش كۆتایی نەیشنزلیگ رووبەرووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوویەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی ئیسپانیا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ كۆتاییهات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپ، عوسمان دێمبێلێ لە ماسولكەكانی رانیدا تووشی پێكان بووە و ناتوانێت بەشداری یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەمی نەیشنزلیگ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بكات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پێشبینی دەكرێت دێمبێلێ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

ئامەژە بەوەشكراوە، بەهۆی ئەو پێكانەوە دێمبێلێ لە دوو یاریی سەرەتای مۆندیالی یانەكان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید و بۆتافۆگۆ بێبەش دەبێت.

پاریس سانجێرمان لە كۆمەڵەی دووەم هاوشانی یانەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید، بۆتافۆگۆ و سیاتڵ ساوندەرس دێت.

لەم وەرزەدا دێمبێلێ بەشداری لە 49 یاریی كردووە و توانیویەتی 33 گۆڵ بكات و15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button