كیكی سیتین سەبارەت بە بەراوردكردنی میسی و مارادۆنا: میسی لە پێشترە بە بەردەوامی یاریكرد
یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە سەختی یاریەكەیان دەكات بەرامبەر ناپۆلی.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر یانە ئیتاڵیەكە سیتین ووتی: بێگومان یاریەكی سەخت دەبێت یاریەكی قورس و داخراو دەبێت ، پێوویستە تەواوی توانامان بخەینە كار.
هەروەها ووتیشی: چامپیۆنسلیگ پاڵەوانیەتیەكی جیایە لە خول یانەكان زیاتر خۆیان ماندوو دەكەن وەك لە خول، پێوویستە هەموو شت ئەنجام بدەیت.
بەردەوام بوو ووتیشی: ئەمە یەكەم یاری منە لە چامپیۆنسلیگ ، هەستێكی خۆشە بۆ من، هیوادارم بە ئەنجامێكی باش لەو یاریگا سەختە بێینە دەرەوە.
سەبارەت بە ئەفسانەی ناپۆلی مارادۆنا و میسی ووتی: لیۆ یاریزانێكی گەورەیە ، لە هەموو یاریەك بە شێوازێكی جیاواز دەردەكەوێت، ئەوە جیاوازیەكەیە،هەرگیز نەمدیوە یاریزانێك هێندە سال ئاستی بەردەوام بێت وەك ئەو ، چەند ساڵێكە لە ئاستی بەرزی خۆی بەردەوامە.