ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

ئارتێتا پارێزگاری لە ئەستێرەكانی دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەفەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی گابریێل ماگالاش ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی گابریێل ماگالاشی تاوەكو 2029 راگەیاند.


گابریێل لە هاوینی 2020 لە ریزەكانی لیلەوە بە بەهای 26 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی لیلەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد. گرێبەستەكەی پێشووی بەرگریكارە بەڕازیلییەكە لەگەڵ ئارسیناڵ لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچوو، ئارسیناڵ بۆ دوو وەرزی دیكە و تاوەكو 2029 گرێبەستەكەی نوێكردەوە.

گابریێل لەگەڵ ئارسیناڵ 210 یارییكردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووستبكات.

وەرزی رابردوو بەرگریكارە بەڕازیلییەكە بەشداری 42 یارییكرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button