تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەک یەکلاییدەکاتەوە
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

یاریگا –
مانچێستەر سیتی گرێبەستی تیجانی رێندێرس، یاریسازی ئەیسی میلان یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندێرس گەیشتووەتە رێککەوتنی و ئەستێرە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە بلوو موون دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە بە گرێبەستێکی پێنج وەرزە و بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بە پاداشتەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.
#ManchesterCity, accordo di massima raggiunto per #Reijnders
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 4, 2025
یاریزانە 26 ساڵانییەکە خەون بە یاریکردن لەژێردەستی پێپ گواردیۆلا دەبینێت و زۆر بە بارسێلۆنای سەردەمی تیکی تاکا سەرسامە، بڕوای وایە دەتوانێت لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا زیاتر گەشە بکات. بۆیە هەرزوو بریکارەکەی ئاگادارکردووە ئامانجی لەپێشینەی ئەوەیە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.
هەر بۆیە سەرەڕای گرنگیپێدانەکانی ریال مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا، تیجانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێککەوتنی کۆتایی کردووە و وەرزی داهاتوو یاریی بۆ تیپەکەی گواردیۆلا دکات.
رێندەرس لەگەڵ رۆدری دەبێتە دووانەیەکی بێخەوش بۆ تۆکمەکردنی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی و گواردیۆلا بڕوای وایە بە گواستنەوەی ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە دەتوانن نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێننەوە.
I dettagli:https://t.co/FQ7CI1V3pE
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 4, 2025
رێندێرس لە هاوینی 2023 بەبڕی 20.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئالکماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.
تیجانی رێندێرس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 104 یاریی بۆ ئەیسی میلان کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە.