ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

براین ئێمبویێمۆ، ئەستێرەی كامێرۆنی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بڕیاریداوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات.

ئێمبوێمۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ترواوە بە بەهای شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.


بەگوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، براین ئێمبوێمۆ بڕیاریداوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات.

مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ برێنتفۆرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرە كامێرۆنییەكە دەستپێدەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەریەک لە یانەكانی نیوكاسڵ، ئارسیناڵ و تۆتنهام هێرشبەرە 25 ساڵانەكەیان دەوێت، بەڵام یاریزانەكە شەیتانە سوورەكانی هەڵبژاردووە.

ئێمبویێمۆ لەم وەرزەدا 42 یاریی كردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button