
یاریگا –
یانەی کریستاڵ پاڵاس ترسی هەیە خەونە گەورەکەی کە بەشداریکردنە لە یۆرۆپالیگ بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا دوای ئەوەی توانیان لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە مانچێستەر سیتی ببەنەوە، بە هەڵم بچێت و نەیەتەدی. ئەوەش بەهۆی یاسایەکی بەرکار لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوێفا.
کریستاڵا پاڵاس و لیۆنی فەڕەنسی، هاوشێوەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی لەلاین جۆن تێکستەری سەرمایەرداری ئەمریکیەوە خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانیان دەکرێت. بەجۆرێک، تێکستەر خاوەنی 345%ی پشکەکانی یانە ئینگلیزیەکە و خاوەنی پشکی زۆرینەیە لە لیۆن.
کەچی هەردوو یانەکەی، وتا لیۆن و پاڵاس سەرکەوتوون بۆ یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو. بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانیش نابێت دوو یانە کە خاوەندارێتی هاوبەذشیان هەبێت، لە یەک پاڵەوانێتیدا کێبڕکێ بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مایک کیگنی رۆژنامەنووس لە سەن سپۆرتی ئینگلیزی، کریستاڵ پاڵاس بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسیەی بەپەلە خۆی گەیاندووەتە لای لووتکەی یەکێتیەکە تا لە یۆرۆپالیگ دوورنەخرێتەوە.
هەمان دۆخ بەسەر مانچێستەر سیتی و جێرۆنای ئیسپانییشدا هات کاتێ هەردوو یانەکە لەلایەن گروپی سیتی بۆ تۆپی پێ خاوەندارێتی دەکرێن، پێکەوە لە چامپیۆنزلیگ بەشدارییان کرد بەبێ هیچ پێشێلکارییەکی یاسایی. ئەوەش دوای روونکردنەوەکەی یوێفا بۆ ئەو ماددانەی کە تەمومژەکەی دروستکردووە و بە دەق دەڵێت “نابێت دوو یانەکەی هەمان خاوەنە هیچ کڕین و فرۆشتنێکی یاریزان بە هەمیشەیی یاخود خواستن، راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا رووبدات.
ئەوە و هەروەها دۆخی پێشووی مانچێستەر یونایتد و یانەی نیزی فەڕەنسی کە سێر جیم راتکڵیف خاوەنی بەشێک لە پشکەکانیانە بە قەبارەی جیاواز، بەڵام یوێفا لەوەش روونکردنەوەی دا بەوەی هیچ پێشێلکارییەک نابینرێت ئەگەر هاوخاوەنەکە دەسەڵاتی رەهای لە یانەکەدا نەبێت.
🚨 Crystal Palace will head for an emergency summit with UEFA in a desperate bid to avoid being kicked out of Europe. 🤯
Textor owns around 43% of Palace’s shares but is also the majority shareholder at Lyon, who qualified for the Europa League as well.
(Source: @MikeKeegan_DM) pic.twitter.com/Y3c3wh2d12
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 2, 2025