ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی فێرناندێس دەستنیشاندەکات

بڕونۆ لە جێهێشتنی ئۆڵدترافۆرد نزیکە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی بڕونۆ فێرناندێس، ئەستێرەی پۆرتوگالی دەکاتەوە کە لە هیلالی سعوودییەوە نزیکە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی فێرناندێس پەیوەندی بە هیلال دەکات، بۆیە لە ئێستا بیر لە شوێنگرەوەیەکی درێژمەودا دەکاتەوە.

لە ئەگەری چوونە دەرەوەی فێرناندێس، مان یونایتد بیر لە گواستنەوەی پێدرۆ گۆنچالڤێس، یاریزانی سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بەریتانییەکە، پێدەچێت فێرناندێس بەبڕی 180 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە هیلال بکات، ئەوکاتە مان یونایتد توانای گواستنەوەی گۆنچالڤێسی بە 70 ملیۆن پاوەند دەبێت.

فێرناندێس لە خراپترین وەرزی مان یونایتد لە پرێمەرلیگدا، 19 گۆڵ و 20 ئەسیستی هەبوو، بۆیە وەکو یاریزانێکی یەکلاییکەرەوەی شەیتانە سوورەکان دادەندرێت.

لەلایەکی دیکەوە گۆنچالڤێس وەرزێکی ناوازەی لەگەڵ سپۆڕتینگ پێشکەشکرد، لە کۆی 32 یاریدا 23 گۆڵ و ئەسیستی لەگەڵ یانەکە هەبوو، یارمەتیدان بۆ بردنەوەی خولی پۆرتوگال.

بابەتی زیاتر

Back to top button