میونشن لە گواستنەوەی ئامانجێکی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە
بارسێلۆنا لە رکابەرییەکە چووەتە دەرەوە و بێهیوا بووە

یاریگا –
جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن زۆر لە بایرن میونشن نزیکە.
لە سەرەتای مانگی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، جۆناسان تا گرێبەستەکەی لە لیڤەرکوزن بەسەردەچێت، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، گرێبەست لەگەڵ جۆناسان واژۆبکات، بەمەش دەبێت بڕێک پارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بداتە لیڤەرکوزن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، میونشن ئامادەیە بڕێک پارە خەرجبکات و لەوانەیە ئەم هەفتەیە پشکنینی پزیشکی بکات و گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ ئێف سی هۆڵیوود واژۆ بکات.
یانەکانی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا زۆر هەوڵیان بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا دا، بەڵام لە کۆتاییدا میونشن لە رازیکردنی بەرگریکارەکە سەرکەوتوو بوو.
بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2015 لە هامبورگەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد و گرێبەستەکەی نوێنەکردەوە.
جۆناسان تا 402 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردووە، خاوەنی 18 گۆڵ و 13 ئەسیستە و یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.