ناپۆلی هیوای بە مانەوەی کۆنتی نەماوە و خەریکە ئیتاڵییەکی دیکە دەکاتە راهێنەر
دی لاورێنتیس هیچ هیوای بە مانەوەی کۆنتی نەماوە

یاریگا –
سەرەڕای بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی، جیابوونەوەی ناپۆلی و ئانتۆنیۆ کۆنتی زۆر نزیکە.
کەناڵی بی ئین سپۆرتس لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ناپۆلی دووپاتیدەکاتەوە، چوونە دەرەوەی کۆنتی لە هەموو کاتێکی دیکە نزیکترە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە قەتەڕییەکە، ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی شوێنگرەوەی کۆنتیشی دەستنیشانکردووە و چاوەڕێی وازهێنانی راهێنەرەکەیە.
🟪 #أول_مصدر | مصادر مقربة من نادي نابولي لـbeIN SPORTS : الرئيس دي لاورينتيس تواصل مع ماسيميليانو أليغري لتدريب نابولي في المواسم المقبلة
⬅️ يأتي ذلك بعد فشله في إقناع أنطونيو كونتي بالبقاء مع الفريق لمواسم أخرى pic.twitter.com/e7yOivNq1P— beIN SPORTS الإخبارية (@beINSPORTSNews) May 27, 2025
دی لاورێنتیس قسەی لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری پێشووی یوڤێنتوس و میلان کردووە و ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.
سەرۆکی ناپۆلی زۆر هەوڵی مانەوەی کۆنتیدا لە یانەکەدا، بەڵام پێدەچێت هیوای بە مانەوەی کۆنتی نەمابێت و پەیوەندی فەرمی لەگەڵ ئالێگری دەستپێکردووە.
ئالێگری دوای تەواوبوونی وەرزی رابردوو، لە پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێنتوس دوورخرایەوە، ئەمەش دوای بەسەربردنی 10 ساڵ لەگەڵ یانەکەی شاری تورین.