
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا هەفتەی یارییەكانی پرێمەرلیگ جەنگی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەردەوامە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی كوردستان نۆتینگهام فۆرێست لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 38 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

نۆتینگهام و چێڵسی شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن.
چێڵسی بە بردنەوە راستەوخۆ و بە جیاوازی گۆڵ دەكاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام نۆتینگهام پێوویستی بە بردنەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی یانەكانی دیكەیە.
چێڵسی لە 37 یاریی 19 یاریی بردووەتەوە و نۆ یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نۆتینگهام لە 37 یارییدا 19 یاریی براوە بووە هەشت یاریی یەكسان بووە و 10یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نۆتینگهام بە بێ تایۆ ئاوانی رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
چێڵسیش بە بێ مۆدریك، جاكسن و فۆفانا بەرامبەر نۆتینگهام یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نۆتینگهام
سێڵس
میلینكۆڤیچ، مۆرێلۆ، ویلیامس ، مۆرینۆ
یاتیس، ئاندیرسن
ئیلانگا، گیبس وایت، هودسن ئۆدۆی
وود
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
لاڤیا، كایسێدۆ
سانچۆ، پاڵمەر، ئینزۆ
نیتۆ