ئیسپانیا

بارسێلۆنا داواکارییەکی فلیک پەسند دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا هەوڵدەدات بۆ وەرزی داهاتوو هاوسەنگییەکی باشتر لەنێوان ئەزموون و لاوانی تیپەکەدا دروستبکات.

فلیک پێی وایە زیادکردنی تێکڕای تەمەنی تیپی بارسێلۆنا، لەگەڵ پاراستنی کوالیتی یاریزانەکان، بۆ سەرکەوتنی وەرزی داهاتوو زۆر پێویستە؛ رڕێبازێک کە لەلایەن بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەوە، دیکۆ، پشتگیری کراوە.

سەرەڕای درەوشاوەی یاریزانە لاوەکانی وەک لامین یامال، پاو کۆبارسی، گاڤی و ئەلیخاندرۆ باڵدێ، تێکڕای تەمەنی بارسا وەرزی رابردوو نزیکەی 25 ساڵ بوو، فلیک پێی وایە بوونی یاریزانی بەئەزموون دەتوانێت بەشدارییەکی زۆر بکات لە پێگەیشتنی تەکنیکی و دەروونی ئەو یاریزانانە.

لەم رووەوە فلیک دەیەوێت هەندێک یاریزانی بەئەزموون وەک لیڤاندۆڤسکی، دی یۆنگ، رافینیا، ئینیگۆ مارتینێز و چێزنی بهێڵێتەوە. هەروەها بەشێک لەو یاریزانانە لە گفتوگۆدان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکانیان. ئەگەر لەگەڵ چێزنی رێکنەکەون، بارسا چاوی لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی متمانەپێکراو دەبێت کە تایبەتمەندی هاوشێوەی هەبێت.

لە بازاڕی گواستنەوەدا، ناوەکانی وەک لویس دیاز، رافایل لیاو و ئەلێکساندەر ئیساک لە لیستی کڕینەکاندان؛ یاریزانانی خاوەن ئەزموونی پێویست لە ئاستی بەرزی تۆپی پێی ئەوروپا.

فلیک و دیکۆ هیوادارن بەم تێکەڵە هاوسەنگەی نێوان گەنجانی بەتوانا و یاریزانی بەئەزموون، بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو ئاستێکی سەقامگیرتر و سەرکەوتووتری هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button