ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول هەنگاوێک لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە نزیکدەبێتەوە

رۆژنامەی بیڵد دوایین زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەنگاوەکانی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز بۆ ئانفیڵد خێرادەکات و ئێستا تەنیا پێشکەشکردنی ئۆفەری فەرمی ماوە.

دوێنێ سێشەممە، تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە بە ئۆفەرێکی فەرمی گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن بکات، بەڵام بەو مەرجەی دڵنیایی لە یاریزانەکە وەربگرێت کە ئامادەیە لە دەرەوەی بۆندسلیگا یاریی بکات.

رۆژنامەی بیڵد لە ژمارەی ئەمڕۆیدا چەند زانیارییەکی نوێی لەسەر کەیسی ڤیرتز بڵاویکردەوەتەوە. کریستان فاڵک، سەرنووسەری رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، لیڤەرپوول گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی وەبەرهێنانێکی گەورە لە کەیسی گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکەدا بکات.

لیڤەرپوول خەریکی چییە؟

هەفتەی رابردوو مایکڵ ئێدواردس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرپوول بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای گروپی فێنوەی سپۆرتس، گەشتی بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکای کرد.

ئامانجی سەرەکی گەشتەکە، وەرگرتنی رەزامەندی خاوەنانی لیڤەرپوول بوو بۆ گواستنەوەی ڤیرتز. بەگوێرەی رۆژنامە ئەڵمانییەکە بێت، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی ماڵباتی ڤیرتز لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوول لە ئەمسترادام.

کۆبوونەوەی لیڤەرپوول و ماڵباتی ڤیرتز ئەرێنی بووە، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکە، بەرپرسانی لیڤەرپوول ئێستا زیاتر بە گواستنەوەکە گەشبینن.

لیڤەرپوول دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح و ڤیرجیڵ ڤان دایک، پێویستی بە خەرجی گەورە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا نابێت، بۆیە بەرپرسانی باڵای یانەکە متمانەیان بە گواستنەوەی ڤیرتز زیادبووە.

گواستنەوەی دەیە؛ لیڤەرپوول خەریکە بۆمبێک لە مێرکاتۆی هاوینە دەتەقێنێتەوە

کێ گواستنەوەکە یەکلاییدەکاتەوە؟

گرێبەستی ئێستای ڤیرتز لە هاوینی ساڵی 2027 لە لیڤەرکوزن بەسەردەچێت و ئەوەی یەکلاییبووەتەوە، یاریزانە لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت و ئێستا بایرن میونشن و لیڤەرپوول رکابەری لەسەر واژۆی دەکەن.

لیڤەرکوزن ئامادەیە بەبڕی 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڤیرتز بێت، ئەمەش بەهایەکی زۆرە بۆ لیڤەرپوول، چونکە تاوەکو ئێستا گرانترین گواستنەوەی مێژووی لیڤەرپوول ڤیرجیڵ ڤان دایکە، کاتێک لە ساڵی 2017 بەبڕی 75 ملیۆن پاوەند لە ساوسامتنەوە گواسترایەوە.

هەرچەندە پێشبینی مانەوەی ڤیرتز لە ئەڵمانیا و پەیوەندیکردنی بە میونشن دەکرێت، بەڵام لیڤەرپوول خۆی بەدەستەوە نەداوە و چاوەڕێی رووناکی سەوزی یاریزانەکەیە.

لیڤەرپوول لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە و دەیەوێت زوو ئامانجەکانی یەکلاییبکاتەوە و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بە هزرێکی روون دەستپێبکات.

رێدز خەریکە گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند تەواو دەکات، یاریزانە هۆڵەندییەکە پشکنینی پزیشکی کردووە و لەوانەیە ئەمڕۆ بە یاریزانی نوێی لیڤەرپوول بناسێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button