ئیتاڵیاگرنگترین

دێل پیێرۆ: لەمڕۆوە پێم بڵێن میستەر

ئەفسانە ئیتاڵییەکە دڵی هاندەرانی یوڤێنتوس دڵخۆشکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئالێساندرۆ دێل پیێرۆ، ئەفسانەی ئیتاڵیا لە کۆتاییدا بووە خاوەنی مۆڵەتی پڕۆی راهێنەرایەتی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا.

دێل پیێرۆ کە 19 وەرز یاریی بۆ یوڤێنتوس کرد و خاوەنی شەش نازناوی سێریا ئەی و یەک چامپیۆنزلیگە. کاپتنە ئیتاڵییەکە بەشداری کۆرسێکی چڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە فلۆرانس کرد، کە لە ژێر سەرپەرشتی یوێفا کرا.

دێل پیێرۆ لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیای خۆی نووسیویەتی؛

لەمڕۆوە دەتوانن پێم بڵێن ‘میستەر’.

سوپاس بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا کە لەم کۆرسەدا رێنوێنیان کردم، سوپاسی هەموو کەسێک دەکەم کە پاڵپشتی منیان لەم کاروانە گرنگە کردووە.

دێل پیێرۆ لە ساڵی 2012 ریزەکانی یوڤێنتوسی جێهێشت و لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەتی راهێنەرایەتی پڕۆی یوێفا، هاندەرانی یوڤێنتوس دڵخۆشبوون و خەون بە گەڕانەوەی دەبینن.

یوڤێنتوس بڕیاریدابوو درێسی ژمارە 10 لە یانەکە خانەنشین بکات، بەڵام دێل پیێرۆ بڕیارەکەی رەتکردەوە و ئەوکات روونیکردەوە؛ ”دەمەوێت کوڕەکانم خەون بە پۆشینی ئەو درێسەوە ببینن”.

یوڤێنتوس پێنج ساڵە نازناوی سێریا ئەی نەبردووە، لەم وەرزەدا تیاگۆ مۆتای لە پۆستەکە دوورخستەوە و ئێستا ئیگۆر تودۆر راهێنەری یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button