بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ بایرن میونشن و ئەستێرەیەکی لیڤەرکۆزن گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لەگەڵ ئەستێرەیەکی لیڤەرکۆزن گەیشتنە رێککەوتن و بەشێک لە وردەکاریی رێککەوتنەکەش ئاشکراکرا.

بایرن دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو باشتر خۆی ئامادەبکات و لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیە گەورەکان کێبڕکێکارێکی جیددی بێت هەربۆیە چاوی لە چەند گواستنەوەیەکە بەتایبەت بۆ هێڵی بەرگریی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئاونا رۆژنامەنووس لە فووتمێرکاتۆ، باڤارییەکان لەگەڵ جۆناسان تا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکۆزن بەسەردەچێت و چاوی لە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکیترە.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە گرێبەستی نێوان زلهێزەکەی ئەڵمانیا و یاریزانە 29 ساڵییەکە بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێت. بایرن دەیەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرێت بۆ رێکخستنەوەی هێڵی بەرگری.

تا کە یەکێک بوو لە رەگەزە سەرەکییەکانی چابی ئالۆنسۆ کاتێک پێرار وەرز توانیان سیانە نازناوی بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەو وڵاتە ببەنەوە، چوونی بۆ بایرن میونشن وەک یاریزانی ئازاد دەبێت و تەنها مووچەی دەکەوێتە سەر باڤارییەکان.

لە درێژەی زانیارییەکاندا ئاونا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە مووچەی ساڵانەی بەرگریکارەکە لەگەڵ یانە نوێیەکەی خۆی دەدات لە 12 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەنووسەکەی فووتمێرکاتۆ زانیوشیەتی کە پێشتر یانەی بارسێلۆنا هەر لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ جۆناسان کردبوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە یانەکە کاتالوونیەکە هەمووشت چەقیبەست و گۆڕەپانەکە بۆ یانە خوازیارەکانی دیکە چۆڵبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button