ئیتاڵیاگرنگترین

رۆما راهێنەری داهاتووی یانەکەی دەستنیشان کرد

Yariga App

یاریگا –

رۆما راهێنەری داهاتووی دەستنیشان کردووە و دەیەوێت نونو سانتۆس بکاتە راهێنەری داهاتووی یانەکەی.

تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی رۆمای ئیتاڵی ئۆفەرێکی پێشکەشی نون سانتۆس راهێنەری پۆرتوگالی کردووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە دەست، کە ئێستا سانتۆ راهێنەرایەتی یانەی نۆتینگهام فۆرێست دەکات.

یانەی رۆما دەیەوێت سەرەتا نۆتینگهام فۆرێست رازی بکات، کە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و مانگی مارسی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پرێمەرلیگی گرتە دەست.

لەلایەکی دیکە ماڵپەڕی فووت مێركاتۆی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، نونۆ سانتۆ كۆتایی وەرز ریزەكانی نۆتینگهام جێدەهێڵێت.

رۆما دەیەوێت لە رێگای سانتۆ بگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ کە شەش ساڵە لەوەتەی وەرزی 2018/2019 یانە ئیتاڵییەکە لە چامپیۆنزلیگ دابڕاوە و سەرەتای ئەم هەفتەیە کلاودیۆ رانیێری ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە کرد و یانەکە بەجێدەهێڵێت، کە جیالۆرۆسی لەم وەرزەی سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت.

لە چەند کاتژمیری رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە یۆرگن کلۆپ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی رۆما دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی کلۆپ بەفەرمی ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button