ئه‌مریکاگرنگترین

بە بڕیارێکی تایبەت رێگە یانەکانی ئەمریکا دەدرێت یاریزان بگوازنەوە بەر لە جامی جیهانی یانەکان

Yariga App

بەرپرسانی تۆپی پێی ئەمریکا بڕیاریانداوە بۆ ماوەی 10 دەرگای بازاڕی گواستنەوەی بکەنەوە بۆ ئەوەی  یانەکانی ئەمریکا بتوانن یاریزان بگوازنەوە بەر لە جامی جیهانی یانەکان.

دوو یانەی خولی ئەمریکی بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان دەکەن ئەوانیش ئینتەر مەیامی و سیاتڵ واندەرزن، هەروەها لۆس ئەنجلس گالاکسی یارییەکی پاڵاوتن ئەنجام دەدات و لە باری بردنەوەیدا دەبنە سێ یانە.

بڕیارە تایبەتەکە تەنها بۆ ئەو یانانەیە کە لە جامی جیهانی یانەکان بەشدارن و بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ لە نێوان 1-10 ی مانگی 6دا دەبێت. واتە تاوەکو پێنج رۆژ بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە.

MLS 2025 Match Ball

بەرپرسانی خولەکە ترسی ئەوەیان هەیە ئاستی یانەکانی وڵاتەکەیان زۆر لاوازتر بێت لە یانەکانی دیکە و ئەمەش لە پشت بڕیارەکەوەیە. بە تایبەت ئینتەر مەیامی کە سەرەڕای هەبوونی مێسی سوارێز، بوکسێتس و ئەلبا لەم دواییەدا ئاستی بە تەواوی دابەزیووە.

بازاڕی  ئاسایی گواستنەوەی خولی ئەمریکی لە 7/24دا دەکرێتەوە و ئەو 10 رۆژە چانسێکە بۆ یانەکان ئەگەر بە تایبەت بۆ ئەو پاڵەوانێتییەش بێت بتوانن پێکهاتەکانیان بەهێزتر بکەن.

ئینتەر مەیامی لە کۆمەڵەیەکی تارادەیەک ئاسان دایە و رووبەرووی یانەکانی ئەهلی مسڕی، پاڵمێراسی بەڕازیلی و پۆرتۆی پۆرتوگالی دەبێتەوە. یەکەم و دووهەمی کۆمەڵەکان راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button