ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆسیمێن مشتومڕی گەورەی لە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دروستکردووە

مانەوەی لە ناپۆلی زۆر ئەستەمە....

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ رکابەری لەسەر واژۆی ڤیکتۆر ئۆسیمێن، ئەستێرەی نایجێری دەکەن.

داهاتووی ئۆسیمێن بووەتە بابەتی سەرەکی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا، چونکە یوڤێنتوس تەواوی هەوڵەکانی بۆ گلدانەوەی ئەستێرەکە خستووەتەگەڕ و دیارترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ، کە لە پەیوەندیکردن بە ئاتلێتیکۆ مەدرید نزیکە.

رۆژنامەی گازێتا بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی نایەوێت ئۆسیمێن پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵییەوە بکات، تەنیا لە ئەگەری نەبوونی ئۆفەری سەرنجڕاکێشی دەرەوەی وڵاتە نەبێت.

ئۆسیمێن بە خواستن یاریی بۆ گاڵاتەسەڕای دەکات و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بریتییە لە 75 ملیۆن یۆرۆ. بەرزی بەهاکەی وایکردووە، یانەکانی پرێمەرلیگ زیاتر لە گواستنەوەی نزیکبن.

گرێبەستی ئۆسیمێن لە هاوینی داهاتوو لە ناپۆلی بەسەردەچێت، بۆیە پارتێنۆپی دەیەوێت زۆرترین قازانج لە گواستنەوەی هێرشبەری پێشووی لیل بکات.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە ئیتاڵییەکە بێت، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لە پرێمەرلیگ ئامادەن گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ یاریزانەکە دەستپێبکەن و چاوەڕێی رووناکی سەوزی ناپۆلی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button