
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی لووتكەی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:15 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

چێڵسی لە یارییەكەی ئەمشەودا پێوویستی بە بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە تاوەكو كێبڕكێی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بكات.
مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەی پریمەرلیگدا ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد و بە جۆرێک لە ریزبەندی شازدەیەم دێت، بەڵام لە یۆرۆپالیگ جیاوازە و گەیشتووەتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
هەروەها چێڵسی گەیشتووەتە یاریی كۆتایی كۆنفرانسلیگ و لەو یارییەدا رووبەرووی ریال بێتیس دەبێتەوە.
چێڵسی لە 36 یاریی 18 یاریی بردووەتەوە و نۆ یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردامانچێستەر یونایتد لە 36 یارییدا دە یاریی براوە بووە نۆ یاریی یەكسان بووە و 17 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ جەیدن سانچۆ، نیكۆلاس جاكسن، ئێنكونكو، فۆفانا و مارك گێی رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد بە بێ زیركزی، دالۆت، دی لیخت، لێنی یۆرۆ و لیساندرۆ مارتینێز یاریی دەكات.
زانیاری یاریی
چێڵسی لە كۆتا 14 یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە ( 8 یەكسان، 5 دۆڕان ).
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا 11 یاریی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر چێڵسی تەنیا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە ( 5 یەكسان، 5 دۆڕان).
یارییەكەی ئەمڕۆ دووەم یارییە لە مێژوودا لە نێوان چێڵسی و مانچێستەر یونایتد كە لە رۆژی هەینیدا بكرێت.
چێڵسی لە 22 وەرزی رابردوودا كۆتا یاریی خولی لە یاریگای خۆیدا نەدۆڕاندووە ( 15 بردنەوە، 7 یەكسان ).
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا 7 یارییدا لە پرێمەرلیگ بردنەوەی بەدەستنەهێناوە ( 5 دۆڕان، 2 یەكسان).
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
لاڤیا، كایسێدۆ
مادویكی، پاڵمەر، ئینزۆ
نیتۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
فرێدریكسن، ماگوایەر، شۆو
ئامەد، مەینوو، ئێریكسن، ئاماس
ماونت، گارناچۆ، ئۆبی