ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ دی ستیفانۆ تێدەپەڕێنێت و مێژووی تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی یاریزانی یانەی ریال مەدرید له‌یه‌كه‌م وه‌رزی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید چه‌ند ریكۆردێكی شاكاند و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌.

لە یاریی به‌رامبه‌ر مایۆركا له‌ گه‌ڕی 36ی لالیگا له‌ خولەکی 68 ئێمباپێ گۆڵی یەکسانبوونی ریال مه‌دریدی له‌ یارییه‌كه‌ كرد، تیپەکەی کارلۆ ئانچیلۆتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە له‌م وه‌زره‌ی لالیگا گۆڵی 28ـی تۆمارکرد و لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە خولەکە پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه‌.

تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و مێژوو بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئێمباپێ ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئەلفریدۆ دی ستیفانۆی ئەفسانەیی یانه‌كه‌ی تێپەڕاند، کە لە ساڵانی 1953-1954 توانی  27 گۆڵ بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماربكات.


ئێستا ئێمباپێ لەم وەرزەدا 40 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یانەی ریال مەدرید كردووه‌، هەروەها پێویستی بە چوار گۆڵی دیکە هەیە بۆ ئەوەی باشترین وەرزی خۆی لەڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ته‌واو بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button