
یاریگا –
ئەو پێنج دروشمە ئاشکرابوو کە هاندەرانی بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز گوتویانەتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵەی لالیگا لە راپۆرتێکیدا ئەو پێنج دروشمە ناشرینەی ئاشکراکردووە، کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو هاندەرانی بارسێلۆنا لەدژی یانەی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێزیان گوتووەتەوە.
کۆمەڵەی لالیگا لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرایکردووە، لە خولەکەکانی 4 و 45 و 85 هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ ماوەی چەند چرکەیەک هاواریان کردووە ‘ریال مەدرید لەشفرۆشە’، نەفرەت لە ریال مەدرید’، ئینجا لە خولەکی 27 هاندەرانە کەتەلۆنییەکان بۆ ماوەی پێنج چرکە بەیەکەوە هاواریان کردووە ‘مەدریدییەکان ئەی منداڵی سۆزانییەکان’. دواتر لە خولەکی 43 هاندەرانی ریال مەدرید بۆ ماوەی 8 چرکە بەیەکەوە هاواراین کردووە ‘فلۆرێنتینۆ پێرێز کوڕی لەشفرۆش’.
LaLiga denuncia 7 cánticos violentos en el Clásico: “Asencio, vete a la cárcel”, “Florentino, hijo de…” https://t.co/mY7TeV9VoK
— MARCA (@marca) May 13, 2025
هاندەرانی بارسێلۆنا نەک هەر لە نیوەی یەکەم، بەڵکو لە نیوەی دووەمیش هاواریان لەدژی ریال مەدرید کردووە، لە خولەکی 50 بەیەکەوە هاواریان کردووە ‘ئاسینسیۆ بۆ زیندان’، دواتر لە خولەکی 85 بەیەکەوە هاواریان کردووە ‘نەفرەت لە ریال مەدرید’، لەدوای فیکەی کۆتایی یارییەکەش بەیەکەوە هاواریان کردووە ‘ئەی مەدریدییە گەمژەکان، سڵاو لە پاڵەوان بکەن’.
کۆمەڵەی لالیگا هەفتانە لەپێناوی بنبڕکردنی درووشم و دیاردە ناشرینەکان راپۆرتی خۆی پێشکەشی لێژنەی پێشبڕکێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات، بۆ ئەوەی رێگری لەو درووشم و رووداوانە بکرێت کە لە یارییەکانی خولەکان روودەدەن.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە یاریی کلاسیکۆ، ریال مەدرید لە مۆنجویک 4-3 بە بارسێلۆنا دۆڕا کە بلاوگرانا بەو بردنەوەیەی بە جیاوازیی حەفت خاڵ بەپێش ریال مەدرید کەوتەوە.