یانەیەكی ئیتاڵی كێڤن دی برۆینی دەوێت

یاریگا –
كێڤن دی برۆین، ئەستێرەی بەلجیكی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئۆفەرێكی لەلایەن یانەیەكی ئیتاڵییەوە بەدەستگەیشتووە.
دی برۆین پێشتر رایگەیاند لە كۆتایی وەرز و لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.
وەرزی رابردوو ناوی دی برۆین بە پەیوەندیكردن بە خولی رۆشنی سعودیەوە بەسترابوویەوە.
🚨🔄🆕 @SkySportCH
💬🗣️ Ça négocie entre Kevin De Bruyne & le Napoli, Florian Wirtz en bataille politique avec le Bayer Leverkusen, l’#OM s’est déplacé pour Solomon, Kean veut retrouver la PL…
📰🇨🇭À lire ICI ⤵️
🔗 https://t.co/tgdB6KvemD #mercato #MCI #Bayer04 #LUFC #MUFC
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) May 12, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی كێڤن دی برۆین دەستپێكردووە و دەیانەوێت یاریزانەكە رازی بكەن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەكرێت ناپۆلی ئۆفەرێك بۆ ماوەی دوو ساڵ و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ساڵی سێیەم پێشكەشی دی برۆین بكات.
ناپۆلی ئامادەیە ئۆفەرێک بە موچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ناوەڕاستكارە بەلجیكیەكە پێشكەشی یاریزانەكە بكات.
دی برۆین لەم وەرزەدا بەشداری 37 یاریی كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.