
یاریگا –
هانزى فلیكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یاریی كلاسیكۆ رایگه‌یاند، یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ بۆ ئێمه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هێزی خۆمان نیشان بده‌ین.
پێش یاریی كلاسیكۆ فلیك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، دوای دۆڕاندنەکەمان به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان، پێموایە هەمووان دەزانن ئەو یارییە ئاسان نەبوو. بەڵام ئێمە ئێستا له دۆخێکی باشداین و ده‌مانه‌وێت نازناوی خول ببه‌ینه‌وه.
گوتیشی ،
هێشتا چوار یاریمان ماوە، بێگومان کلاسیکۆی سبەی بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نیشان بدەین کە دەتوانین چەندە باش یاری بکەین، یاریزانەکان لە دۆخێکی زۆر باشدان، به‌ڵام ده‌بێت وریا بین، چونکە دوای ئەم یارییە هێشتا سێ یاریی ترمان ماوە، هەمووان دەزانن لە کلاسیکۆدا دەبێت لە باشترین ئاستی خۆتدا بیت، ئەمەیە کە پێویستە تیمەکە سبەی بیکات.
🎙️ Hansi Flick:
🗣️ ¿El título realmente importante es LaLiga?
💬 “Es el título más honesto. Tienes que jugar 38 partidos, si llegas al final y acabas siendo el primero, es el título más honesto” pic.twitter.com/8RlN285z4U
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) May 10, 2025
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه گوتیشی،
ئێمە دەمانەوێت کاریگەر بین له یاریگا و بێگومان دەزانین ڕیال مەدرید تیپێکی زۆر گەورەیە، بەڵام ئێمە لە یاریگای خۆمان یاریی دەکەین و هانده‌ران پاڵپشتمانن، ئێمە بە ئامانجی بردنەوە و بەخشینی هەموو توانا‌مان و بەدەستهێنانی سێ خاڵ دەچینە ناو یارییەکەوە.
🎙️ HANSI FLICK: “After the defeat in Milan…it was not easy. But I think we are doing great…four more matches to go.” #ElClásico pic.twitter.com/L3EvjhdD74
— FC Barcelona (@FCBarcelona) May 10, 2025
راهێنه‌ری بارسێلۆنا باسی له‌وه‌شكرد،
بەدەستهێنانی نازناوی خولی ناوخۆیی دادپەروەرانەترین نازناوە، چونکە پێویستە 38 یاریی بکەیت و ئەگەر ببیتە پاڵەوان لە سەرجەم تیپەکانی دیکە باشتریت، من گرنگی بە ریزبەندی خولەکان نادەم، ئێمە دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنین و بەو عەقڵیەتە دەچینە ناو یارییەکەوە، ئێمە تەنها سەرنجمان لەسەر ئەم یارییە دەبێت.
له‌باره‌ی ئاستی یاریزانانی هێلی به‌رگریش راهێنه‌ره‌كه رایگه‌یاند،
ئێریک و جیرارد مارتن گرنگن بۆ تیپه‌كه‌مان هەردوو یاریزان زۆر پیشەگەرن و بەبەراورد بە سەرەتای وەرز پێشکەوتنی زۆریان بەخۆوە بینیوە، ئەمە کاتێک دەبینیت جیرارد لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ چۆن یاری کردووە، سەرسامم ناکات، بیری باڵدێ دەکەین، زۆر باشه كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه تیپه‌كه‌مان.
له كۆتاییدا گوتی،
ریال مەدرید لە هێرشی پێچەوانە نایاب و سەرنجڕاکێشە، پێشبینی دەکەم سبەی بەو پلانە رووبەڕوومان ببنەوە، ئێمه‌ش به پلانی خۆمان یاریی ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای وه‌رز گومان و ترسم هه‌بوو له پلانی یاریكردنمان به‌م شێوازه به‌ڵام به‌گشتی سه‌ركه‌وتووبووین.