ئه‌ڵمانیا

ئەمشەو تۆماس مولەر ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی بە ناوی خۆیەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو تۆماس مولەر ریکۆردێکی نایاب لە مێژووی بۆندسلیگا بە ناوی خۆیەوە دەکات.

ئەمشەو بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا رووبەڕووی بروسیا مۆنشنگلادباخ دەبێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕی 33ی خولی ئەڵمانیا، ئامادەیە لەم یارییەدا ئاهەنگی پاڵەوانێتی ئەم وەرزە بگێڕێت.

مولەر ئەمشەو بۆ دواجار لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا بە درێسی باڤارییەکان ئامادە دەبێت. دوای چەند ساڵێک یاریی کردن بۆ بایرن میونشن، یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا کاتێک گرێبەستەکەی تەواو دەبێت یانەکە جێدەهێڵێت و ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ لە ژیانی پیشەگەریدا هەنگاو بنێت.

بەڵام ئەگەر ئەمشەو ئەم یاریزانە لە پێکهاتەی بایرن میونشندا یاریی بکات، ئەوا بە درێسی بایرن میونشن دەگاتە ریکۆردی 750 یاری. بەم ئامارە دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگا لەو کاتەوەی کە رکابەرییەکان دەستیان پێکردووە ژمارەیەکی پێوانەیی لەو شێوەیە بەدەستبهێنێت، پێدەچێت ئەم ژمارە پێوانەییە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو بەناوی مولەرەوە بمێنێتەوە.

هێرشبەرەکە لە ساڵی 2000ـەوە پەیوەندی بە ئەکادیمیای بایرن میونشنەوە کرد، لە ساڵی 2008 یەکەم یاری لە تیمی یەکەمدا کرد، لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا یاریزانێکی سەرەکی و ئەستێرەی تیپەکەی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button