بۆچی زوبیمێندی ناچێتە ریال مەدرید؟

یاریگا –
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامە ئیسپانییەكان، ریال مەدرید هیچ كات لە گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی ئەستیرەی ئیسپانی یانەی ریال سۆسێداد نزیک نەبووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد، ئارسیناڵ و مارتن زومبێندی گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی.
زوبیمێندی لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێككەوتن و گرێبەستێكی دوور و درێژ لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ دەكات.
بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یاریزانە 26 ساڵانەكە 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئارسیناڵ ئامادەیە ئەو بڕە بە ریال سۆسێداد بدات و زوبیمێندی یەكەم گرێبەستی هاوینەی یانەكە دەبێت.
Siempre os dije que me sorprendía todo lo que salía de Zubimendi desde San Sebastián en relación con el Real Madrid. Lo cierto es que Xabi Alonso lo pidió, pero entendió los motivos del club para no ficharlo por 60 millones. A mí 60 millones también me parecían demasiado dinero.
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) May 10, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رامۆن ئالڤارێز دی مۆن، رۆژنامەنووسی مارکا؛ بەردەوام باسم کردووە، هەر هەواڵێکی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی بۆ ریال مەدرید جێی سەرسووڕمانە.
راستییەکە ئەوەیە؛ چابی ئاڵۆنسۆ داوای زوبیمێندی کردووە، بەڵام هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی گواستنەوەکە 60 ملیۆن یۆرۆیە. ریال مەدرید پێی وایە پارەکە زۆرە و ئامادەنین خەرجی بکەن.
ئەستێرە ئیسپانیەكە لەم وەرزەدا بەشداری 44 یاریی كردووە و دوو گۆڵیكردووە و دوو گۆڵیشی درووستكردووە.
زوبیمێندی لەگەڵ سۆسێداد بەشداری 232 یاریی كردووە دە گۆڵیكردووە و نۆ گۆڵیشی درووستكردووە.