عێراقکوردستان

سێ یاریزانی یانە کوردستانیەکان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بوون

هەشت هێرشبەر لە پێکهاتەکەدا یاریی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئاشکرا کرا و سێ یاریزانی یانە کوردستانیەکانی تێدایە.

هەر یەک لە مەڕوان حوسێن هێرشبەری نەورۆز و هالیسۆن فێرناندێز بەرگریکاری هەولێر و مەحمود ئەسوەد هێرشبەری زاخۆ لە پێکهاتەکە دەبینرێن، مەڕوان حوسێن گوڵی سەرکەوتنی بەرامبەر نەجەف تۆمار کرد، مەحمود ئەسوەد هێرشبەری پیشەگەری سووری زاخۆ بەرامبەر کارەبا دوو گۆڵی تۆمار کرد.

هالیسۆن فێرناندێز بەرگریکاری هەولێر لە دواخولەکی یارییان بەرامبەر نەفتی میسان گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد و 3 _ 2 یارییەکەیان بردەوە، هالیسۆن لە دڵی بەرگری پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی دەکات.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردوو دووچاری رەخنەیەکی تووند بۆتەوە بەهۆی ئەوەی هەشت هێرشبەر لە نێو پێکهاتەکەدا دەبینرێن، یوسف ئۆمارۆ هێرشبەری گەڕمە و مەحمود ئەسوەد هێرشبەری زاخۆ و مامادۆ سۆڕۆ هێرشبەری زەوڕا و مەحمود ئەحمەد هێرشبەری نەفتی بەسڕا لە هێلی ناوەڕاستی پێکهاتەکەدا دەبینرێن.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 32ـی خولی          ئەستێرەکانی عێڕاق

بابەتی زیاتر

Back to top button