ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیۆنێل مێسی گرێبەستەكەی لەگەڵ مەیامی نوێدەكاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دیار نییە.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەمریكیەكە لە كۆتایی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

مێسی گرێبەستێكی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار واژۆ كرد و دوو نازناوی بۆ یانەكە بردەوە.


بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس خۆسێ ئارماندۆ، ئەگەری مانەوەی لیۆنێل مێسی لە ئینتەر مەیامی بۆ وەرزی داهاتوو بە رێژەی %50 زیاتر نییە و تاوەكو ئێستا هیچ رێككەوتنێک دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەكراوە.

ئینتەر مەیامی بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەمریكا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button