بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی خستە لیستی فرۆشتنەکانیەوە

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا نرخی خستە سەر ئەستێرەیەکی و ئامادەی کردووە بۆ فرۆشتن.
شەوی رابردوو بارسا لەسەردەستی ئینتەر میلان کرایەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ و خەونی گەیشتنی کاتالوونیەکان بۆ گەیشتن بە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە کۆتاییهات.
بلاوگرانا لە ماوەی دوو گواستنەوەی رابردوودا تەنها دانی ئۆلمۆ گواستەوە ریزەکانی. ئێستا چاوی لەوەیە گۆڕانکاریی بکات و بژاردەکانی بەردەست هانزی فلیک زیاتربکات. ئۆلمۆش یەکێکە لەنێو لیستی فرۆشتنەکانی. ئەوە سەرەڕای ئەوەی ژمارەکانی ئەستێره ئیسپانیەکە لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئەو یانەیەدا نموونەیین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی El Nacionalی ئیسپانی، بارسا بڕی 70 ملیۆنی خستووەتەسەر ناوەڕاستکارەکەی و ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت. ئەو نرخەش واتا 10 ملیۆن زیاتر لەوەی لە لایپزیگەوە گەڕاندیانەوە بۆ یانەی منداڵی.
🚨 Barcelona have reportedly made Dani Olmo available for sale this summer and would listen to offers in excess of €70m.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/ppVdLY5mbB
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 8, 2025
یاریزانە 27 ساڵییەکە لەم وەرزە لە 35 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 11 گۆڵ تۆماڕبکات لەگەڵ 6 ئەسێست.