چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریکێ؛ سەلماندمان بێ ئێمباپێ باشترین

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان خۆی گەیانە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لویس ئێنریکێ شانازی بە پاریسی بێ ئێمباپێ دەکات.

شەوی رابردوو 7ـی ئایار، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان میوانداری ئارسیناڵی کرد، یانە فەڕەنسییەکە 2-1 یارییەکەی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لویس ئێنریکێ راهێنەری پاریس سانجێرمان دوای یارییەکە ستایشی یاریزانانی تیپەکەی کرد و شانازی بە پاریسی دوای کیلیان ئێمباپێ دەکات.

بڕوام وایە وەرزی رابردوو زۆر بوێربووم کە گوتم بێ کیلیان ئێمباپێ باشتر دەبین، لەسەر قسەکەم سوورم و ئامارەکان ئەوەیان سەلماندووە. رۆیشتنی ئێمباپێ شەرمەزاری بوو بەڵام یاریزانەکانم وەک ئالنگارییەک وەریانگرت، حەزمدەکرد ئێمباپێ بمێنێتەوە بەڵام پێموایە یاریزانەکانم بە ئاستێکی بەرز وەڵامیاندایەوە و پێمباشە چوار یاریزانم هەبێت یەکی 12 گۆڵ بکەن لەبری ئەوەی یەک یاریزانم هەبێت و 40 گۆڵ بکات.

لویس ئێنریکێ سەبارەت بە یارییەکەش دەڵێت؛

لەڕووی هەست و چڕییەوە، یارییەکە نیگەرانی نەکردین، پێم وایە ئارسیناڵ بۆ بردنەوە هاتبوو کۆنتڕۆڵی گێمی یەکەمیان لەدەستدا کە باڵادەست بوون، ناچاربووین یارییەک بکەین کە بە دڵی ئێمە نەبێت بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، دەبێ خۆت بگونجێنیت پێموایە یارییەکی باشمان کرد.

هەمووان هیوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەخوازن هەر 36 یانەی بەشدار لە پاڵەوانیەتییەکە چاویان لە نازناوەکەیە، بەردەوام هەمان ئەو یانانەش دەبنەوە پاڵەوان ئامانجمان دروستکردنی مێژووە، ئێستاش یەک هەنگاو لێی دوورین یارییەکی کۆتایی ماوە و دەمانەوێت بگەینە ئامانج پێموایە بەهۆی کۆششی بەردەوام، ئەم یانەیە شایەنە هاندەران دەمێکە شایەنی ئەوەن و ئەگەر بتوانین هەموو ساڵ هەوڵی بردنەوەی دەدەین.

ئارتێتا گوتی ئارسیناڵ شایەنی بردنەوە بوو؟

بەهیچ شێوەیەک هاوڕا نیم، میکێل ئارتێتا هاوڕێیەکی نزیکی منە بەڵام هاوڕانیم لەگەڵیدا، پێموایە بە شێوەیەکی ژیرانە یارییان کرد یارییەکەیان بەرەو ساتێکی گونجاوی خۆیان دەبرد چونکە بەو شێوازە یارییانکرد کە خۆیان ئارەزوویان دەکرد بەڵام پێم وایە لەکۆی هەردوو یارییەکە، ئێمە گۆڵی زیاترمان کرد ئەمەش لە هەمووی گرنگترە.

بەڵام دەبێ ئەوە بڵێم، ئارسیناڵ یارییەکی زۆر گەورەی کرد کێشەی زۆریان بۆ دروستکردین، پێم وایە قورسترین یاریی ئێمە بووە بەڵام شایەنی گەیشتنین بە یاریی کۆتایی ئەوانیش تیمێکی گەورەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button