چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئه‌شره‌ف حه‌كیمی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارسیناڵ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان باسی یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ له‌ قۆناخی پێشكۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا  كرد و متمانه‌ی خۆی به‌ تیپه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌.

حەکیمی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ گوتی،

ئەم یارییە بۆ تیپه‌كه‌مان گرنگییەکی زۆری هەیە هه‌وڵه‌كانمان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه‌.


هه‌روه‌ها یاریزانه‌ مه‌غریبیه‌كه‌ ستایشی هاورێكانی كرد و گوتی،

دۆنارۆما یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان و متمانەی زۆرمان پێی هەیە، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ دێمبلێ بە باشی چاکبووەتەوە و پێم وایە ئامادەیە و بەشداری له‌ یارییه‌كه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌.


یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان راشیگه‌یاند،

زۆر دڵخۆشم بە ئاستی ئەم وەرزەمان، من لەنێو تۆپی پێدا گەورە بووم، هەست بە متمانە دەکەم و گەشەیەکی بەرچاوم كردووه‌، باوەڕم وایە هێشتا دەتوانم لە رێگەی گۆڵە تاکەکەسییەکانەوە پێشبکەوم، بەڵام گرنگترین شت کاری تیمی و به‌یه‌كه‌وه‌ییه‌، ئه‌مه‌ رێگه‌ دروسته‌كه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.

له‌باره‌ی فشاری سه‌ر تیپه‌كه‌یان حه‌كیمی گوتی،  ئەوە فشارێکی ئەرێنییە، ئێمە خەون بە یاریکردن  له‌ یاریی كۆتایی ده‌بینین و نابێت شێوازی یاریکردنمان بگۆڕێن بەپێی سیناریۆی یارییەکە، پلانمان داده‌نێین و پەیامی راهێنەرەکەشمان روونە، هەلومەرج و ئەنجامەکە هەرچییەک بێت، نابێت شێوازی یاریکردنمان بگۆڕێت و دەبێت نیشانی ئارسیناڵ بدەین کە پارک دی پرینس چییە.

له‌ یاریی چوونی نێوانیان له‌ ئیمارات یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ تاكه‌ گۆڵێك براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ بردنه‌وه‌ و یه‌كسانبوون پاریس سه‌رده‌كه‌وێت بۆ یاریی كۆتایی چامپیونزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button